هەولێر - INA
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵی رایگەیاند: هەنگاوێكی گرنگە بەرەو برەودان بە روونی و شەفافیەت و نەهێشتنی بیرۆكراسی و رێگەگرتن لە گەندەڵی و بەهەردەردانی سامانی گشتی.
مەسرور بارزانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵی كە بەشێكە لە پرۆسەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و هەنگاونان بەرەو حكومەتی ئەلیكترۆنی.
وتیشی: ئامانجامان ئەوەیە كە لە دوو تا سێ ساڵی داهاتوودا، واتا تا كۆتایی ساڵی 2025، حكومەتی هەرێمی كوردستان، ببێتە یەكێك لە سەر لیستی حكومەتەكانی ناوچەكە لە بواری بەدیجیتاڵكردن و حكومەتی ئەلیكترۆنی.
مەسرور بارزانی سوپاسی هاریكاری و هەماهەنگیی شانشینی یەكگرتوو و بەتایبەتی كونسوڵی گشتیی بەرتیانیا لە هەولێر دەیڤد هانت و تیمەكەی كرد كە رۆڵێكی گرنگییان هەبووە لە بەرهەمهێنانی ئەم ستراتیجیە و هاوكاریكردنی نووسینگەكەی لەو بوارەدا.