بەغداد -INA
سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە جەختی لەسەر پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەریتانیا كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق مارك برایسۆن ڕیچاردسۆن.
بەپێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا، باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی خۆی پێشكەشی سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و ئاماژەیكرد بە قووڵایی هاوكاریە مێژوویی نێوان عێراق و شانشینی یەكگرتوو، هەروەك جەختی لە خواستی وڵاتەكەی كرد بۆ بەهێزكردنی ئەم هاوكاریە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی هاوبەش.
لە بەرامبەردا سەرۆك كۆمار سوپاسی باڵیۆز برایسۆنی كرد بۆ پیرۆزباییەكەی و جەختیشی لە پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی ڕووبەری هاوكاری دوولایەنە كردەوە بەشێوەیەك كە خزمەتی ئاواتەكانی دوو وڵاتی دۆست لەگەشەپێدان و خۆشگوزەرانیدا بكات.