بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند
كە تۆمەتبارن بە خۆناساندنیان وەك ئەفسەر و پارێزەر لە نەینەوا و بەسرە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەبەر ڕۆشنایی زانیارییە هەواڵگرییەكان لایەنە تایبەتمەندەكان مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای نەینەوا دەستیان كرد بە بەدواداچوون بۆ تۆمەتبارێك كە وەك "ئەفسەرێك" خۆی ناساندووەو لەبەرامبەر پارەدا لە دەزگا ئەمنیەكان دایاندەمەزرێنێت، دوای رەزامەندی دادوەر تونرا دەستگیر بكرێت.
ئاشكراشیكرد: لەلایەكی ترەوە مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی توانییان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە لە ماوەی پێداچوونەوەكانیدا خۆی وەك پارێزكارێك ناساندووە.
رونیشیكردەوە: تۆمەتبارەكان بۆ وەرگرتنی سزادانیان بۆ لایەنە دادوەرییەكان ڕاپێچ كراون.