بەغداد - INA
دەستەی گشتی گومرگ ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستبەسەرداگرتنی 12 كۆنتێنەری هەڵگری ماددەی سەرپێچیكار لەناوەندی گومرگی ئومقەسری باكور ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەزگای گشتی گومرگ لە ناوەندی گومرگی ئومقەسەری باكور توانی دەستبگرێت بەسەر 12 كۆنتێنەر كە (جلوبەرگ و بەتانی بەكارهاتوو) تێدابوو، كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكان بووە.
ئاشكراشیكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی مەرزەكان و پۆلیسی گومرگ ئەنجامدرا، و كە بەپێی یاسای گومرگی ژمارە 23ی ساڵی 1984 كاری یاسایی بەرامبەر كراوە.