ئەنجومەنی خزمەتگوزاری تەواوبوونی سیستمی دیاریكردنی ناونیشانی كاری خوێندكارە یەكەمەكان و هەڵگری بڕوانامەكان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 19-10-2022, 10:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی ئەمڕۆ چوارشەممە تەواوبوونی سیستەمی دیاریكردنی ناونیشانی كاری یەكەم قوتابی و هەڵگری بڕوانامەكانی ڕاگەیاند.
    ویسام لهێبی گوتەبێژی ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، دەڵێت: ئەنجومەنەكە بە پەرۆشییەوە بۆ خێراكردنی دەست پێكردنی فۆرمەكە بۆ دامەزراندنی هەڵگری بروانامەی باڵا و یەكەمەكان و لە بەشداریكردنیشی بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی دارایی لە جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی كە لە ڕووی یاساییەوە تایبتمەندن، بە تایبەتی لە ڕووی پێشكەوتنی نمرە و دیاریكردنی ناونیشانی كارەوە، ئەنجومەن سیستەمێكی ئەلكترۆنی تایبەت بە داتابەیسێكی یەكپارچەیی ئەو كەسانەی كە یاسای ژمارە 59 و 67ی ساڵی 2017ی تێدایە دروست كردووە.
    راشیگەیاند: ئەم بنكەیە ناوی ئەو كەسانەی تێدایە كە هەردوو یاسای ناوبراو دەیانگرێتەوە، دوای نوێكردنەوەی داتاكانیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، وە ئەنجامدانی یەكتربڕانی كرداری بۆیان لەلایەن فەرمانگەی وردبینی داراییەوە، بەپێی ڕێنماییەكانی لیژنەی فەرمانی دیوانی 35ی ساڵی 2022.
    رونیشیكردەوە: ئەم سیستمە ئاسانكاری بۆ وەزارەتی دارایی / بەشی بودجە دەكات بۆ دیاریكردنی ناوەكان لەلایەن كۆلێژ و بەشەوە كە هەوڵ و كات پاشەكەوت دەكات لە تەواوكردنی ئەركی پێدانی ناونیشانی كاری گونجاو بۆ دەستكەوتی ئەكادیمی و تایبەتمەندكردنی زانستی بەش و كۆلێژ.
    ئاماژەی بەوەشدا: كە ئەنجومەنەكە چاوەڕێی نوێنەرێك لەوەزارەتی دارایی دەكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری چوونەژوورەوەی سیستمەكە بۆئەوەی بەشی بودجە پابەندی خۆی بەرامبەر بەو بەشە گرنگەی دەرچووان جێبەجێبكات، بۆ ئەوەی دواتر ئەنجومەنەكە ئەركی خۆی جێبەجێ بكات بۆ ڕاگەیاندنی كردنەوەی دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچوان.