سودانی: حكومه‌تی داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌هێز ده‌كات

سیاسی
  • 18-10-2022, 15:24
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو ئه‌مڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنانەوە پێگەیشت.
     میقاتی پیرۆزبایی له سودانی كرد بەبۆنەی ڕاسپاردنیەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو و هیوای خواست کە حکومەتی داهاتوو حکومەتێک بێت ئاواتی گەلانی عێراق بەدی بهێنت لە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیدا.
    لەمیانەی پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و وبه‌هێزكردنی میكانیزمه‌كانی هاوبه‌ش له‌چه‌ندین بواردا.
    بەڕێز سودانی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە حکومەتی داهاتوو کار لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ براکانی لە وڵاتانی عەرەبیدا دەکات و میكانیزمه‌كانی هاوكاری ئالوگۆر گه‌شه‌ده‌كات له‌به‌رنامه‌ و رێكه‌وتنی زیاتر.