بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار دکتۆر لتیف جمال ڕشید لە سەرۆکی سوری بشار ئەسەدەوە نامەیەکی پیرۆزبایی پێگەیشت.
سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست
ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لەباڵیۆزی سوریا لەعێڕاق سەتام جدعان و لە سەرۆکی سوریاوە نامەیەکی نووسراوی پێگەیاند وتیایدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمارکرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونیەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردکە لەنامەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی دووقۆڵی هەردوولاکراوە.
سەرۆک کۆماریش بەدەوری خۆی سوپاسی
سەرۆکی سوریا بەشارئەسەدی کرد و هیوای خواست کە پەیوەندیەکانی هەردوولابەرەوپێش بچن.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە