هەولێر - INA
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 18-10-2022 بە مەبەستی بەشداریكردنی پاڵەوانانی شەترەنجی خانزاد بۆ پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی بەرەو وڵاتای سوریا هەڵفڕین.
سەبارەت بە بەشداریكردنی یانەی شەتڕەنجی خانزادی بۆ پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی لە سوریا،سەرۆكی یانەی شەتڕەنجی خانزاد دلزار حەمە ساڵح سەرۆكی یانەكە تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێرااقی (INA) راگەیاند و گوتی : ئەمەش دەستكەوتێكی مەزنی وەرزشی كوردی وعێراقیە بۆ بۆنە نێودەوڵەتییەكان،چونكە ئەم بەشداریكردنە دەستكەوت و ئامانج و ناونیشان و بەرهەمی لەمێژینەی یانەی خانزادە لە یاری شەتڕەنج.
هەروەها سەرۆكی یانە گوتی : سێ یاریزانی پاڵەوانمان بەشدارن لەم پاڵەوانیەتییە،ئەوانیش (سارا مەسعود،پەروا پشتیوان، ئاریكار ئومێد) ە، كە ئومێد دەكەین ئەمجارەش وەك جارانی پێشوو سەركەوتنێكی نوێ و نایاب پێشكەشی وڵات وشەقامی وەرزشی بكەن،چونكە بڕوایەكی بێ سنوورمان هەیە بە یاریزانەكانی خۆمان،ئەم بڕوایەش هەست دەكەم تاجی زێڕین لەسەربكەن و بە شكۆمەندی بگەڕێنەوە وڵات.