غزی : 220 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەزیقاڕ ئامادەسازی بۆکراوە

ناوخۆ
  • 18-10-2022, 14:55
  • +A -A

    بەغداد/ INAـ ویسام مەلا
    ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حمید غزی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە زۆربەی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی زیقەڕ لەنیوەی ساڵی داهاتوو تەواودەکرێن کە ژمارەیان دەگاتە 220 پڕۆژەی خزمەتگوزاری.
    غزی  بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سنووقی ئاوەدانکردنەوەی زیقاڕ ساڵی پێشوو 208 پڕۆژەی تەواوکردوەو 70 پڕۆژەشیان کراونەتەوە.
    وتیشی کە پڕۆژەکانی دیکە زۆربەیان نیوەی ساڵی داهاتوو تەواودەبن، سەرجەم پڕۆژەکانیش پەیوەندیان بە ژێرخانی شارەکەوەهەیە.
    وتیشی کە پڕۆژەکانی ئەمساڵ تایبەتن بە کەرتەکانی تەندروستی و فێرکاری .
    ئەمەو سنووقی ئاوەدانکردنەوەی زیقاڕ  پێشتر ڕایگەیاندبوو کە 200 ملیار دیناری بۆ پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری تەرخان کردووە.
    شایانی باسە کە ئەنجومەنی وەزیران لە دانشتنێکی نائاساییدا کەلە شاری زیقاڕ بەسترا 
    بڕیاریدا کە سندووقی ئاوەدانکردنەوەی زیقاڕ
    دابمەزرێنرێت بەبڕیاری 139ی ساڵی2020 .