نووسینگەی سودانی ڕەتیدەکاتەوە کە هەندێک کەس دەسنیشان کرابن بۆ پۆستە حکومیەکان

سیاسی
  • 18-10-2022, 13:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆ وەزیرانی ڕاسپێردراو ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕەتیکردەوە کە هەندێک ناو بۆ پۆستە حکومیەکان دەستنیشان کرابێتن کە ناویان دەبرێت.
    نووسینگەی سودانی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی 
    کە ئەوانەی ناویان دەبرێت کە گوایا پۆستی وەزاری وەردەگرن دوورەلەڕاستیەوە.
    هەروەها پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی جەختی لەوەکردبووەوە کە گفتوگۆکان بەردەوامن لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بۆ دەستنیشانکردنی ئەندامانی کابینەی وەزاری داهاتوو.
    هەروەها داوای لەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە وردبین بن لە بەخشینی زانیاریەکان بەتایبەتی لەم بارودۆخە هەستیارەدا.