هاوپه‌یمانی بەرێوەبردنی ده‌وڵه‌ت كاتی ده‌نگدان به‌حكومه‌تی نوێ دیارده‌كات

سیاسی
  • 18-10-2022, 12:44
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

    هاوپه‌یمانی بەرێوەبردنی ده‌وڵه‌ت ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ كاتی ده‌نگدان به‌حكومه‌تی نوێ دیاریكرد. 
    له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند" دوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری خۆی تایبه‌ت به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان محه‌مه‌د حه‌لبوسی سازكردووه‌. هه‌روه‌ها وتی" هاوپه‌یمانی بەرێوەبردنی ده‌وڵه‌ت باسی له‌دواپێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ولات و پێویستی په‌له‌كردن له‌پێكهێنانی حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری كردووه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌داوا له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت له‌رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌ بدرێت.