به‌غدا ـ INA
ئاژانسی هه‌واڵگیری و لێكۆلینه‌وه‌كانی ئیتیحادی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه راگه‌یاند كه 8 بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون وده‌ستیش به‌سه‌ر 44 هه‌زار حه‌بی هۆشبه‌ردا گرتووه.
ئاژانسی هه‌واڵگیری له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" ئاژانسی هه‌واڵگیری و لێكۆلینه‌وه‌ی ئیتیحادی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانیوه له‌چه‌ند پارێزگایه‌ك وله‌ئۆپه‌راسیۆنێكی بێ وێنه‌دا 8 بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌سته‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه‌له‌چوار چێوه‌ی هه‌وڵه هه‌واڵگیریه‌كانی چردا، كه‌رته‌كانی سه‌ر به‌ئاژانس له‌پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆز له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی بێ وێنه‌دا 5 بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌به‌ڵگه‌وه ده‌ستگیر كردووه كه‌چه‌ندین مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئامێره‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م مادده‌یانه پێووه.
راگه‌یندراوه‌كه ئه‌وه‌شی وت" ده‌زگاكانی سه‌ر به‌ئاژانسی له‌هه‌ردوو پارێزگای واست و نه‌یناوا توانیوه دوو بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌دوو كلیۆ گرامی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" له‌پارێزگای ئه‌نبار ده‌زگاكانی سه‌ر به‌ئاژانسی هه‌واڵگیری له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی بێ وێنه‌دا بازرگانێكری مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ 38 هه‌زار حه‌بی ئه‌م مادده‌ی ده‌ستگیركردووه، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتدا بازرگانێكی دیكه به 6000 حه‌به‌وه له‌م پارێزگایه ده‌ستگیركردووه.
راگه‌یندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌دا كه تاوانباره‌كان له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كراون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكاری یاسایی ده‌رحه‌قیان.