وەزارەتی بەرگری: لە خۆرئاوای موسڵ گەورەترین شانەی تیرۆریستی داعش دەستگیر كران

ئەمنی
  • 2-04-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع هەواڵگری سەربازی، ئەمرۆ دوو شەممە، ئاشگرای كرد توانیویانە لە ناوچەی تەل رومان لە خۆرئاوای موسڵ گەورەترین شانەی تیرۆریستانی داعش دەستگیر بكەن. مەعن محەمەد وتەبێژی هەواڵگری سەربازی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: فیرقەی 20ی سوپای عێراق توانیویانە شانەیەكی تیرۆریستانی داعش كە لە 17 تیرۆریست پێكهاتوون و زۆربەیان سەركردەن دەستگیر بكەن و 33 بۆمبی چێندراویش لە ناوچەی تەل رومان پوچەڵبكەنەوە، دوای ئەوەی ئامادەكرابوون بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی بكەنە ئامانج. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو شانەیەی تیرۆریستانی داعش كە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر دەستگیر كران، پیلانیان دارشتبوو بۆ ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی ئەوەش بە پێی زانیاری دانیشتوانی ناوچەكە.