بەغداد _INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری بانگهێشکردن بۆ بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باج و بەرپرسانی بەشی دارایی و سەرپەرشتیاری دا، و هاوکات فەرمانی دەستگیرکردن بەرامبەر خاوەن کۆمپانیاکان دەرکرد.
ئەنجومەنەکە لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم کە تایبەتە بەکێشەی دەسپاکی بڕیاریداوە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گشتی باج و یاریدەدەرەکەی و سەرپەرشتیاری بەشی دارایی بانگهێشت بکرێن بۆ لێکۆڵینەوە لە سەریان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بڕیاری بانگهێشکردن بەپێی بڕگەکانی مادەی 340ی یاسای سزاکان هاتووە بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە ئەنقەست بۆ دەرماڵەی وەزارەتی دارایی بە خەرجکردنی بڕی سکرتارییەتی باج.
ئاماژەی بەوەدا کە دادگا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەن کۆمپانیاکان دەرکرد و دەستبەسەرداگرتنی چاودێریی لەسەر حسابەکانیان داناوە ، جگە لەپێکهێنانی لیژنەی وردبینی هاوبەش لەوەزارەتی دارایی و دەزگای گشتی باج و بانکی ڕافیدەین و لیژنەی دەستپاکی بۆ وردبینی بری پارەی خەرجکراو.