به‌غدا ـ INA
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئیتیحادی راگه‌یاند ده‌زگاكانی توانیوه به‌رێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی فوراتی ناوه‌راست به‌تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن بگرێت.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆلینه‌وه له‌ده‌ستپاكی له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" ده‌زگاكانی لێكۆلینه‌وه له‌پارێزگای بابل توانیانه‌وه تۆمه‌تبار ( به‌رێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی فوراتی ناوه‌راست) به‌به‌ڵگه‌وه كه‌به‌رتیل له‌یه‌كێك له‌هاوڵاتیانی وه‌رگرتووه بگرێت له‌كاتی ئه‌م هاوڵاتیایه هه‌وڵی داوه ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌ر له‌شاری حله‌ی وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م پرۆسه‌ی له‌دوایی چه‌ند هه‌وڵ و چاودێریكردنی تومه‌تبار له‌دره‌نگای شه‌وی رۆژی دووشه‌ممه‌ی 17/10/ 2022 له‌ماڵه‌كه‌ی له‌شاری حله ئه‌نجامدراوه كه‌ناوبراو گۆژمه‌یه‌كی پاره له‌م هاوڵاتیه‌وه وه‌ریگرتووه.
جێگای ئاماژه پێكردنه‌وه كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی قازی عه‌لا ئه‌لساعدی داوای له‌هاوڵاتیانی كردووه هاوكاری ده‌ستپاكی بكه‌ن و ئاگاداری بكه‌نه‌وه له‌هه‌ر كارێكی به‌رتیل وه‌رگرتن و ناره‌وا بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران وئه‌وانه‌ی زیاده‌رۆی له‌سه‌ر ماڵی گشتی ده‌كه‌ن وهاوڵاتیان بێزار ده‌كه‌ن له‌م جۆره پرۆسه‌یانه‌دا ده‌سته‌سه‌ربكرێن.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە