حەکیم داوای خێرا پێکهێنانی حکومەت و کۆتایی ھێنان بە زمانی هەڕەشە و تۆڵەکردنەوە دەکات

سیاسی
  • 17-10-2022, 22:14
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەمار حەکیم" ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ، داوای خێرا پێکهێنانی حکوومەت و کۆتایی ھێنان بە هەڕەشە و تۆڵەی کرد.
    "حەکیم"لە میانی یەکەمین کۆنفرانسی کەمینەکانی عێراق لە وتارێکدا کە بە سەرپەرشتی هاوپەیمانی عێراقی کوردانی فەیلی بەرێوەچوو ، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کرد ، رایگەیاند"پێویستە دەستەواژەی کەمینەکان بگۆڕدرێت و لەگەڵ زاراوەی پێکهاتەکان ناگونجێت .
    جەختیشی لەوە کردەوە کە "پێکهاتەکان سەرچاوەی بەهێزی و دەوڵەمەندکردنن بۆ کۆمەڵگەی عێراقی. 
     "حەکیم" داواشیکرد ڕێز لە تایبەتمەندی چوارچێوەی ناسنامەی نیشتمانی عێراقی گشتگیردا بگیرێت لە بەهێزکردنی پێکهاتەکان بۆ ئەوەی ڕۆڵی سروشتی خۆیان لە کۆمەڵگەی عێراقدا بگێڕن. 
     تائکیدیشی كردەوە كە "رێزگرتن لە پێكهاتەكان و پاڵپشتیكردنیان لە دەربڕینی ناسنامەی خۆیان یەكێكە لە پێوەرەكانی نیشتمانپەروەری،چونكە جەوهەری نیشتمانپەروەری بریتییە لە قبوڵكردن و رێزگرتن لە یەکتر و پێدانی دەرفەت بۆ دەربڕینی توانای خۆیان.
    "حەکیم" راشیگەیاند پاراستنی دیالۆگ و پەیوەندیکردن و ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و کۆنفڕانسەکان ، بۆچون و دیدگاکان لەیەکتر نزیک دەکاتەوە.
     وتیشی"پێویستە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو پێکهاتەکانی عێراق لە کابینە وەزاریەکەیدا بەشداری پێ بکات ، بۆ ئەوەی حکومەتێکی گشتگیر دروست بێت ، ھەروەک پیرۆزبایی لە "کوردانی فەیلی کرد، کە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەو پێکھاتەیە .
    ھەروەک "حەکیم " جه‌ختیکردەوه‌ "پێویستە هه‌ڵبژاردنی وه‌زیرەکان لەسەر بنەمای لێهاتوو و ده‌ستپاكی و پیشه‌یی بێت ، و بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی بەھێز و تەکنۆکرابێت.
      "حەکیم " راشیگەیاند، "ئەو هێزانەی بەشدارن لە حکومەت بەرپرسیارن لە پشتیوانیکردن و بەرگریکردن لە حکومەت لە هەمان کاتدا پێویستە بەشداربووان پشتگیری حکومەت بکەن و کێشەکان بەپێی دامەزراوە دەستوورییەکان، چارەسەر بکەن نەک لە ڕێگەی ترەوە.