نێچیرڤان بارزانی: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، كليلى سه‌قامگيريى عێراقه‌

سیاسی
  • 17-10-2022, 20:56
  • +A -A

    دهۆك ـ INA
    ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ 2022/10/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌رچوونى خولى بيست و حه‌وتى زانكۆى دهۆكدا به‌شدار بوو و وتاريكى ده‌رباره‌ى خوێندن و په‌روه‌رده‌ ئاراسته‌ى ده‌رچووان و ئاماده‌بووان كرد.
    سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌رچووان، پێزانينى بۆ ڕه‌نجى دايكوباوك و خێزانى ده‌رچووان و مامۆستايانى زانكۆ ده‌ربڕى كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن هاوكار و پشتيوانى ده‌رچووان بوون، هه‌روه‌ها داواى له‌ ده‌رچووان كرد به‌ دڵێكى گه‌رم و پڕ له‌ ئومێد و به‌ گه‌شبينييه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ قۆناغى تازه‌ى ژيان و به‌رپرسياریيه‌تى بنێن و ئه‌و شاره‌زايى و پسپۆڕييه‌ى به‌ده‌ستيان هێناوه،‌ بخه‌نه‌ خزمه‌تى وڵات‌.
    سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ى ده‌رچووان و پێويستيى بازاڕى كار هاوسه‌نگ نين و ڕه‌نگه‌ هه‌مووان نه‌توانن زوو كار بدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام نابێ ده‌رچووان بێهيوا ببن، به‌ڵكو ده‌بێ به‌رده‌وام تواناكانيان پێشبخه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش له‌وانه‌يه‌ هه‌ندێكيان بتوانن خۆبه‌خشانه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كار بكه‌ن تا باشتر خۆيان پێبگه‌يه‌نن و شانسى دۆزينه‌وه‌ى كاريان زياتر بێت.
    به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها داواى كرد ده‌رچووان ئه‌زموونى پێكه‌وه‌بوون و پێكه‌وه‌كاركردن و هاوبه‌شى و به‌شداريى پێكه‌وه‌يان له‌ ساڵانى خوێندنى زانكۆ، بگوازنه‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ و شوێنى كار و ئه‌و ئه‌زموونه‌ له‌ ژيانى ڕۆژانه‌ياندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌ تا بتوانن كولتوورى لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن قووڵتر و فراوانتر بكه‌نه‌وه‌.
    سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هێز و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان ده‌بێ وانه‌ و په‌ند له‌ هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرن، حكوومه‌تى نوێى عێراقيش ده‌بێ دۆخى وڵات واقعيانه‌ و وه‌ك خۆى ببينێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئه‌مه‌ى به‌ كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق له‌ قه‌ڵه‌م دا.
    نێچیرڤان بارزانی بێتر باڵكشانده‌ سه‌ر ره‌وشیا سیاسیا عیراقێ و گۆت: به‌رى چه‌ند ڕۆژه‌كا ب هه‌لبژارتنا سه‌رۆكێ نوو يێ كۆمارا عێراقا فيدرال د. عه‌بدولله‌تيف ڕه‌شيد و ب ڕاسپارتنا محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى بۆ پێكئينانا حكوومه‌تا نوو يا فيدرالى، پرۆسا سياسى ل عێراقێ كه‌فته‌ قۆناغه‌كا نوى. ئه‌م جاره‌كا پيرۆزباهيێ ل سه‌رۆك كۆمار و ل سه‌رۆك وه‌زيرێ ڕاسپارتى دكه‌ين، هيڤيا سه‌ركه‌فتنێ بۆ وا دخازين.
    دڤێ ده‌ليڤێدا من دڤێت جاره‌كا ته‌ئكيدێ بكه‌م كو هێز و لايه‌نێت سياسى يێت عێراقێ، دڤێت ده‌رس و په‌ندا ژ خه‌له‌تى يێت به‌ری نها وه‌رگرن! بۆ ئارامى و سه‌قامگيرييا سياسى و ئه‌منى و ئابووريا عێراقێ، دڤێت هه‌مى هێز و پێكهاتێت عێراق هاريكار و هه‌ماهه‌نگيێ پێكڤه‌ بكه‌ن و پێكڤه‌ كار بكه‌ن. هيڤيدارين بزووترين ده‌م حكوومه‌تا نوى يا فيدراڵى يا عێراقێ پێك بێت و به‌رسڤا داخازێت ڕه‌وايێت خه‌لكێ عێراقێ بده‌ت.
    تڤيا حكوومه‌تا نوو يا عێراقێ، واقعێ عێراقێ وه‌كى خۆ ببينيت و كێشه‌ و ئاريشێت وه‌لاتى چاره‌سه‌ر بكه‌ت. بتايبه‌تى ژى دڤێت كێشه‌ و ئاريشا دگه‌ل حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ بێنه‌ چاره‌سه‌ركرن، چونكى ب باوه‌رییا مه‌ كليلا ئارامى و سه‌قامگيريا عێراقێ، چاره‌سه‌ركرنا كێشه‌ و ئاريشايه‌ دگه‌ل هه‌رێما كوردستانێ لسه‌ر بنگه‌ها ده‌ستوورێ فیدرالێ عێراقێ.
    ئه‌م هيڤيدارين قۆناغا بێت، قۆناغا چاره‌سه‌ركرنا كێشه‌يێت عێراقێ بيت و ئارامى و سه‌قامگيرييا سياسى بۆ وه‌ڵاتی ڤه‌گه‌ڕيت. بۆ ڤێ چه‌ندێ ژى هه‌رێما كوردستانێ وه‌كى هه‌رجاره‌كا دی، دێ هاريكار و پشته‌ڤان بيت و بۆ هه‌مى چاره‌سه‌ره‌كێ له‌سه‌ر بنه‌مايێ ده‌ستوورێ عێراقێ.