بەغداد / INA
ئەمڕۆ دووشەممە"جینین بلاسخارت" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق،داوای کرد ئەو پارانەی لە دەستەی باج لە وەزارەتی دارایی دزراون بگەڕێندرێنەوە بۆ دەوڵەت.
"بلاسخارت" لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت "عێراق دەتوانێت چی بکات بەو ملیارەها دۆلارەی لەدەستچووە؟ وەبەرهێنانی لە قوتابخانە و نەخۆشخانە و وزە و ئاو و ڕێگاوبان و هیتر بکات.
ئاماژهی بهوهشكرد"پێویستە ئەو پارانە بگەرێندرێنەوە بۆ دەوڵەت و هەروەک پاڵپشتی حكومەتی عێراقیشی دووپاتکردەوە لە لێكۆڵینەوەكانیدا.
"بلاسخارت " پارێزگاری لەو كەسانە دەكات كە ڕاستییەكان ئاشكرا دەكەن وتیشی پێویستە لێپرسینەوە لەو بارەیەوە بکرێت.