کەرکوک / INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک گیان لەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکەی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی پاشماوەیەکی جەنگدا لە ناحیەی یایجی.
لیوا"عەلی مەترەش "جێگری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "سێ منداڵ ئاگریان لە پاشماوەی جەنگ لە گوندی "عادلیە " لە ناحیەی "یایجی" بەرداوە، کە کە لەئەنجامدا بۆتە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ، و یەکێکیان کوژرا و دووانی تریش برینداربوونە.
ئاماژەی بەوەشکرد"هێزە ئەمنییەکان دوای ڕووداوەکە،ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر.
شایانی باسە پارێزگای کەرکوک بەدەست پاشماوەی جەنگی تیرۆریستی داعشەوە دەناڵێنێت، کە بووەتە هۆی گیانی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان.