بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستیکردەوە کە گومانیان لەبونی گەندەڵی لە پرۆژەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوکدا هەیە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووەرایگەیاندووە"شاخەوان عەبدوڵا" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق،داوای لە وەزیری گواستنەوەی حکومەتی ناوەند کردووە بۆ وەستاندنی کارەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک، بەهۆی گومان لە بوونی گەندەڵی لە پڕۆژەکە و بوونی کێشەی ئەمنی و ئاستەنگی تەکنیکی .
ھاوکات جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و وەزارەتی گواستنەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بە بەرپرسیار دەزانی لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک بەو خێرایی یە ، بەبێ ڕەچاوکردن و پشتڕاستکردنەوەی مەلەفی گەندەڵی و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکان.
بەپێی بەیاننامەکە "شاخەوان عەبدوڵا " جەختی كردۆتەوە لە گرنگی کردنەوەی فڕۆكەخانەی كەركوك كە بڕیاربوو پێش پارێزگای ئێستا وەک دامەزراوەیەک و ماف و شایستەیەك بۆ خەڵكی پارێزگاكە بکرێتەوە ، هەروەها سوودە ئابووری و دارایی و دەرفەتی کار برەخسێنێت و پشتیوانی لە بزووتنەوەی ئابووری و بازرگانی لە کەرکوک بکات.
لەکۆتایی بەیاننامەکەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەماندا ھاتوە"ئێمە پشتگیری لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان دەکەین، بەڵام بەداخەوە گومانی گەندەڵی لە وردەکارییەکانی پڕۆژەکە هەیە، و لە ئەگەری گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵی دەتوانرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن.