بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،داوای دامەزراندنی ھەمیشەیی کرد بۆ وانەبێژان و گرێبەستەکان ، هاوکات جەختی لە پەرەپێدانی پلانێکی بەپەلە بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانی مەنهەج کردەوە .
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA) کەوتوە ، رایگەیاندوە "مەندلاوی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بەغدا لە كەرخ و رەسافە گفتوگۆی كردووەلەسەر ئەو مەلەفانەی كە ڕێگرن لە بەڕێوەبردنی کاری پەروەردەیی، و چارەسەرە ڕاستەقینەکان بۆ گرفتەکان.
مەندەلاوی داوای لە بەرێوەبەری گشتی پەروەردە کرد ، کە هەفتەی داهاتوو راپۆرتێکی تەواو پێشکەش بکات لەبارەی پێویستی ژمارەی پڕۆژەکانی بیناسازی قوتابخانەکان لەخۆە بگرێت و بڕی تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەک، جگە لە پێداویستیەکانی تر لە ئامێرە سەرەتاییەکانی قوتابخانە و کەموکوڕییەکانی تر .
بەپێی بەیاننامەکە "مەندەلاوی " پشتڕاستی کردۆتەوە کە لەم هەفتەیەدا ئەو پلانێکی بەپەلەی داناوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و شارەوانی بەغدا، و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی بەغدا و پارێزگاکان بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی مەنهەج.
ئاماژە بەوەشدەکات" کە لە بودجەی داهاتوودا بودجەیەک دەدات بە هەر بەڕێوەبەرایەتییەک بەپێی پێداویستییەکانی لە مەنهەج و بینا و پێداویستییەکانی تری خوێندن..
"مەندەلاوی" داواشیکرد حکومەت چاودێری ئەو پارانە بکای کە تەرخانکراوە و خەرج دەکرێت بۆ بیناکانی قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، کە "پڕۆژەکانی قوتابخانە دواکەوتووەکان بوونەتە زبڵدان و پاشەڕۆ، کە دەبێت هەوڵەکان کۆبکرێنەوە بۆ چارەسەکردنی .
"مەندەلاوی" داوای لە سەرۆک وەزیرانی (ڕاسپێردراو) لە کارنامەی حکومەتەکەیدا ئەولەویەت بە کەرتی پەروەردە بدات لە دروستکردنی ژێرخانی پێویست و نۆژەنکردنەوەی بیناکان و تەرخانکردنی زەوی بە مەبەستی دروستکردنی قوتابخانەی نمونەیی کە شایستەی قوتابیانی عێراقبێت.