فڕۆکەخانەی کەرکوک وادەی گەشتەکانی ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 17-10-2022, 19:01
  • +A -A

    کەرکوک / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك وادەی دەستپێکردن و وەرگرتنی گەشتی ناوخۆیی و دەرەكی ئاشکراکرد .
     "ئەیاد ئیبراهیم " یاریدەدەری بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)راگەیاند"ئەنجامدانی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك پەیوەستە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی كە گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانە ئەنجام دەدات.
     راشیگەیاند " کە ئەو ماوەیەی کە دیاری کراوە بۆ نیشتنەوەی یەکەم گەشت بۆ گەشتیاران ئەنجام نادرێت ، تا دوو هەفتە بۆ سی ڕۆژی تر.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"هەوڵێكی زۆر هەیە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی و ئیدارەی پارێزگای كەركوك و كۆمپانیای وەبەرهێنەرەوە بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك، كە خزمەت بە بەشێكی زۆری هاوڵاتیان دەكات لە پارێزگاكە و چوار پارێزگای تری دراوسێی کەرکوک.
    وتیشی" ئەو فڕۆكەخانە 500 هەلی كار بۆ خەڵكی كەركوك دەڕەخسێنێت،و ئەم ژمارەیەش لە داھاتودا لە فڕۆكەخانەكە زیاد دەکرێت.
    جەختیشی كردەوە كە "هەموو قۆناغەكانی كارەكانی فڕۆكەخانەكە بە تەواوەتی تەواو بووە و دەتوانرێت ماوەی كاركردنی بەپێی ئەو بڕیارە پەرەی پێبدرێت و توانا و ژمارەی گەشتەکانی ڕۆژانەی دیاریبکرێت. 
     ھەروەک وتیشی " فڕۆکەخانەکە دەبێتە ناوەندێکی ترانزێتی نێودەوڵەتی، چونکە کۆمپانیای وەبەرهێنەر پشت بە باری ئاسمانی دەبەستێت بۆ گەڕانەوەی خەرجیەکانی.
     ھەروەھا ئەوەشی خستەڕوو، "فڕۆكەخانەكە دوو رێڕەوی فڕینی تێدایە كە كار بۆ نیشتنەوە و فڕینی دوو فڕۆكە لە یەك كاتدا دەكات، ئەمەش یەكێكە لەو فاكتەرە گرنگانەی كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك لە فڕۆكەخانەكانی دیكە جیا دەكاتەوە،ئەوە جگە لە بەرفراوانی گۆرەپانی نیشتنەوە کە نۆ فڕۆکە بە قەبارەی جیاواز لەخۆ دەگرێت ، جگە لە هەموو ئەو ئامێرانەی کە ئاگرکوژێنەوە دابینیکردون لەڕێگەی چوار تیمی ئاگرکوژێنەوە کە زۆر مۆدێرن و تاوەرێکی کۆنترۆڵکردنی لێکەوتەی ئالۆز کە ئامێری گەشتیاری ئاسمانی مۆدێرن و پەسەندکراوی جیهانی بەکاردەهێنێت.
     ڕوونیشی كردەوە كە "فڕۆكەخانەكە دوو ڕاداری مۆدێرنیان خستۆتە ڕوو كە بۆ جوڵەی فڕۆكەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی باكور بەكاردەهێنرێن ، كە ئامێری نیشتنەوەی ئۆتۆماتیك لە هەموو بارودۆخێكی كەش وهەوادا فڕۆكە وەردەگرێت ، ئەوە جگە لە هۆڵێكی تایبەت بۆ میوانەکان کە لە یەک کاتدا 500 میوان لە تێرمیناڵی سەرەکی فڕۆکەخانەکە لەخۆدەگرێت.
     ئاشکراشیکرد فڕۆکەخانەکە ئەو خزمەتگوزاریانە پێشکەشی هاوڵاتیان دەکات کە ئارەزووی گەشتکردن دەکەن و بە درێژایی کاتژمێر کاردەکات بۆ گواستنەوەی گەشتیاران بۆ فڕۆکەخانە ، جگە لە بوونی بنکەیەکی تەندروستی تایبەتمەند کە نوێترین ئامێری پزیشکی بۆ دابینکراوە،ھەروەھا کۆمپانیای ئەمنی دابینکراوە بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەکە و ئامێری ئەمنی و ئامێری مۆدێرن بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی گەشتیاران. 
    ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد ،دابینکردنی خەرجیەکان یەکلاکەرەوەیە،بەو پێیەی کۆمپانیاکە بە وەبەرهێنان فڕۆکەخانەکە بەڕێوەدەبات، بەڵام قازانجی دارایی بەقەد سوودی هاوڵاتی کەم دەبێت.