وەزارەتی نەوت خواستی خۆی بۆ گەران بەدوای نەوت و غاز لە وشکانی و دەریایی دەخاتەروو

ناوخۆ
  • 17-10-2022, 18:19
  • +A -A

     

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت،خواستی خۆی بۆ پەرەپێدان و گەڕان لەسەر وشکانی و دەریایی بۆ زیادکردنی یەدەگی نەوت و غازی لە وڵات پشتڕاستکردەوە.
     لە بەیاننامەیەک کە کۆپیەکی دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاندوە " کەریم حەتاب "بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان،لە مەراسیمی واژۆکردن بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەک لەسەر گەڕانی دەریایی لە نێوان کۆمپانیای گەڕانی نەوت، CNOOC ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و چین وتی"ئێمە پێکەوە ئاهەنگ دەگێڕین بۆ واژۆکردنی توێژینەوەیەکی هاوبەش بۆ بەشی وشکانی دەریایی لە کەنداو ، لەنێوان کۆمپانیای گەڕانی نەوت و یەکێک لە کۆمپانیا نیشتمانییە پێشەنگەکان لەم کارەدا لەگەڵ کۆمپانیای سینۆکی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کێڵگە ئاوییەکان. 
     "خەتاب" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە "وەزارەت خواستی گەشەپێدان و وەبەرهێنانی لە کێڵگە سنوورییە هاوبەشەکان ھەیە لە شکانی و دەریایی و لە ئاوەکانی ناوچەکە، سەرەڕای تەحەددیاتی جۆراوجۆر.
    بەپێ بەیاننامەکە "خەتاب " جەختی لەوە کردەوە کە "وەزارەتەکەی کاری کردووە بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ هاوکاری و کارکردن و وەبەرهێنانی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوتی نیشتمانی. لە درێژەی قسەکانیدا خەتاب رایگەیاندوە "کە وەزارەت متمانەی تەواوی خۆی بە هەوڵە نیشتمانییەکان و بە کۆمپانیای سینۆک عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەریوە بۆ تەواوکردنی ئەم توێژینەوەیە و گەیشتن بە ئەنجامی ئەرێنی و بەشداریکردن لە بەهێزکردنی یەدەگ و سامانی نەوت. 
     ھەر لەسەر ھەمان پرس "عەلی جاسم" بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گەڕانی نەوت رایگەیاند"كۆمپانیای گەڕانی نەوت كە نوێنەرایەتی یەكێك لە هەوڵە نیشتمانیەکان دەكات، توانی هەنگاوی گرنگ لە بواری گەڕان بەدی بهێنێت لە رێگەی بڵاوبوونەوەی تیمەكانی لە زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق و ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ ناوچە بەرفراوانەکانی وڵات، لەنێویاندا بیابانی ڕۆژئاوا لە پارێزگای ئەنبار و تەلعەفەر لە پارێزگای نەینەوا و موسەننا و میسان و بەسرە و پارێزگاکانی تر .
     وتیشی "پشتیوانی بەردەوامی وەزارەت بۆ کاری تیمەکانمان ، کە بە نوێترین ئامێر و میکانیزم و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لەم بوارەدا کاردەکەن، باوەڕیان بە زۆرترین یەدەگی گەرەنتیکراوی نەوت و گاز هەیە. 
     "بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سینۆکیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق رایگەیاند"گرێبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی هاوبەش لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی، کە واژۆ کراوە، دەستپێکردنێکی نوێ یە بۆ بنیاتنانی پەیوەندییە هاوبەشەکان لە بەرگێکی نوێ لەنێوان عێراق و سینۆک , هەروەک لایەنی عێراقیش ئارەزووی ئەوە دەکات کە ئەم پڕۆژەیە بە نزیکی ئەنجامی ئەرێنی و 
    بەرهەمدار لە گەڕانەکان بەدەستبھێنێت.
     جێگای ئاماژەیە ڕێکەوتنی توێژینەوەی هاوبەش بۆ ناوچەی کەنداو لە ساڵی ٢٠١٩ واژۆ کراوە و بریتی بووە لە ئەنجامدانی ھەڵمەتی گەڕان بۆ بەشە وشکانی و دەریاییەکان، کە بەشە وشکانییەکەی ١٢٠ کم چوارگۆشەیە و بەشی دەریایی ٥٣٠ کم چوارگۆشەیە.
     ئەم گرێبەستە وەک پێشەکی یەکە بۆ ھەڵمەتێکی گشتگیر لە گەشەپێدانی بەشە وشکانی و دەریاییەکان کە ئامانجی وەزارەت زۆرترین یەدەگی نەوت و غازە.