بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی "سۆمەر" بۆ فیلمی دیکۆمێنتاری درێژ ،یەکەم دانیشتنی لە یەکێتی گشتی نووسەران لە عێراق دەستیپێکرد.
"نزار شەهید فدعم " سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی "سۆمەر" بۆ فیلمە دیکۆمێنتارییە درێژەکان لە ئێستادا بەردەوامن، وەک چۆن بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم دانیشتنیدا دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەدا کە "لەماوەی کردنەوەی مەراسیمی فیلمەکەدا نمایشی فیلمی درێژی جەزائیری (الى آخر الزمان) بوو، کە لە دەرهێنانی "یاسمین شویخ "ە کە چەندین خەڵاتی لە فێستیڤاڵەکانی "مەسقەت و دوبەی و بەلجیکا و مەغریب " بەدەستهێنا.
"نزار شەھید" روونیشیکردەوە "کە نمایشکردنی فێستیڤاڵی فیلمی سومەر هەموو هەینییەک کاتژمێر پێنجی پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت لە هۆڵی "جەواهری" لە یەکێتی نووسەران بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک.