قاسم ئەعەرەجی: ماددە هۆشبەرەکان مەترسی راستەقینەی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروستکردوە

ئەمنی
  • 17-10-2022, 16:59
  • +A -A

     بەغداد / INA

    ئەمڕۆ دووشەممە "قاسم ئەعەرەجی" راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی , جەختی لەوە کردەوە کە بڵاو بونەوەی ماددە هۆشبەرەکان مەترسیدارە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مەترسییەکی راستەقینە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروستکردوە .
     نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، رایگەیاند " كە بە چاودێری سەرۆك وەزیران، و بە سەرپەرشتی "قاسم ئەعەرەجی" راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ،یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە دیاردەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوەندی نەھرین بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، لەژێر ناونیشانی (ماددە هۆشبەرەکان) و لاپەڕەی دووەمی تیرۆریستانی داعش)،بەئامادەبوونی چەندین 
    چەندین بەرپرسی ئەمنی و حکومی بەڕێوەچوو.
     بەپێی بەیاننامەکە لەمیانی کردنەوەی کۆنفرانسەکە "قاسم ئەعەرەجی" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەووتارێکدا جەختی کردۆتەوە،کە مەلەفی ماددە هۆشبەرەکان گرنگ و مەترسیدارە و ئەم دیاردەیە لەپشت هێزە ئەمنییەکانی ئێمە سەریهەڵداوە بە هەموو شێوەکانیەوە، لاپەڕەی داعشی تیرۆریستی هەڵداوەتەوە . 
     وتیشی " ئەمە دیاردەیەکی کۆنە، بەڵام بەم دواییە خێرایی بڵاو بونەوەی بەرزبووەتەوە، بەتایبەت گەنجانی کردووەتە ئامانج"
    جەختیشی لەسەر "گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان،لەڕێگەی هەڵمەتەکانی هۆشیاری کۆمەڵگاوە کردەوە.
    "ئەعرەجی" تائکیدیشی کردەوە لە پێویستی پیاوانی ئایینی و بانگخوازان کە رۆڵی خۆیان بگێڕن لە تیشك خستنە سەر مەترسیەكانی ئەم دیاردەیە و ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی بەشێوەیەكی بەرچاو، بەو پێیەی مەترسییەكی راستەقینە یە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق. 
     راشیگەیاند" کە لیژنەیەکی باڵا هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کە بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و بە ئەندامێتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگری، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و وەزارەتی تەندروستی پێکهێنراوە. 
     روونیشیکردەوە کە ھەوڵەکان بەردەوامن لەلایەن ئەم دامەزراوانە کە پێویستە لەلایەن کۆمەڵگاوە پشتگیری بکرێن، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لەم بەڵا مەترسیدارە ڕزگار بکرێت.