میسان /INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان دۆزینەوەی پێنج شوێنەواری لە شوێنێکی شوێنەوار لە ناحیەی"کەمیت" سەر بە قەزای عەلی لە باکووری خۆرئاوای پارێزگاکە راگەیاند.
لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە،بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە،ڕایگەیاندووە"ھێزەکانی بەشی پاراستنی شوێنەواری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی میسان، و لە میانی پشكنینەكانیان بۆ شوێنەوارەكان،(5) شوێنەواریان دۆزیوەتەوە لە گردی شوێنەواریی "بەلکا" کە دەکەوێتە ناحیەی "کەمیت " لەقەزای" عەلی " باکووری خۆرئاوای پارێزگاکە.
روونیشیکردۆتەوە ڕاپۆرتێکی فەرمی لەبارەی دەستبەسەرداگرتنەکان ڕێکخرا و ڕادەستی پشکنینی شوێنەواری پارێزگای میسان کراوە.