بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،عەبدوللەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق ، جەختی لە چەسپاندنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و میسر کردەوە .
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌بەیاننامەیەکدا كه‌کۆپیەکی دەست ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگه‌یاند "عه‌بدولله‌تیف جه‌مال ره‌شید " سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له "عه‌بدولفه‌تاح سیسی" سه‌رۆكی كۆماری میسر عه‌ره‌بی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆماری پێگه‌یشتووه، کەتیایدا پیرۆزبایی دەستبەکاربونی لێکرد.
"سیسی" ستایشی "پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و میسری کرد، ھەروەک ئاماژەی بە پێویستی چەسپاندنیان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵات و گەلی برای بکات کرد .
سەرۆکی کۆمار پەیوەندییەکەی سەرۆک سیسیی بە نرخاند و جەختی لە "قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی برایەتی و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات و گرنگی کاری هاوبەش بۆ بەدیهێنانی هیوا و ئاواتەکانی هەردوو گەلی برا بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی کردەوە.