بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"د. عەبدولتەیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ، رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان هاوڵاتیان بەرز نرخاند.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ " د.عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار پێشوازی کرد، لە دادوەری "فائیق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کە بۆ پیرۆزبایی لێکردن بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمار سەردانی سەرۆکایەتی کۆماری کردبوو .
لەبەرمبەردا سەرۆک کۆمار سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد بۆ پیرۆزبایی و ستایشی "رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هاوڵاتیاندا کرد.