بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لە عێراق رایگەیاند، بەم نزیكانە عێراق لە سزا نێودەوڵەتییەكان دەردەچێت.
"جیهاد دیوان" وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"عێراق لەنێو ئەو پێنج وڵاتدایە کە لە بەرنامەی وردبینی چاودێری سەلامەتی جیهانی ICAO دەرنەچووە، کە بە (USOAP) ناسراوە، ئاماژە بەوە دەکات"دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی کاردەکات بۆ دەرچوون لە تاقیکردنەوەکە ، کە بە چەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێت.
راشیگەیاند"له ماوهی 2019 عێراق ، ڕێژهی 75%ی تاقیكردنهەی تێپهڕاندوە لە وردبینی.
جهختیشی كردهوه كه "عێراق له داهاتوویهكی نزیكدا ئهو ڕێژهی ماوه تێدهپهڕێت بۆ دهرچوون له سزا نێودهوڵهتییهكان.
پێشتر وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاندبوو، کە عێراق رێوشوێنی گرتۆتەبەر بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی هەڵگرتنی قەدەغەکردنی ئەوروپی لەسەر هێڵە ئاسمانییەکان.
شایانی باسە قەدەغەی فڕینی عێراق لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووەوە سەپێندرا، تا ساڵی 2009 بەردەوام بوو،دوای لابردنی هەموو ئەو پێشێلكارییانەی كە لەسەر فرۆکەی عێراقی هەبوون هەڵگیرا، بەڵام عێراق لە ساڵی 2012ـەوە پێشێلکارییەکانی دووبارە تۆمارکردووەتەوە، لە کاتێکدا فڕۆکەوانی عێراق لە ساڵی 2015 بە فەرمی و هەمیشەیی لە ئاسمانی ئەوروپا قەدەغە کرابوو.
بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەکردنەکە پەیوەستە بە چەندین مەرجەوە، دیارترینیان بەستنەوەی عێراقە بە ڕێکخراوی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی (IKA) بە بەرنامەی وردبینی (USOP).