بانکی نێودەوڵەتی و ژووری بازرگانی ئەمریکی تاوتوێی دۆسیەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دەکەن

ئابوری
  • 17-10-2022, 15:49
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،وەفدێکی بانکی نێودەوڵەتی لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکا تاوتوێی دۆسیەی پارەدانی ئەلیکترۆنییان کرد،ھاوکات ئاماژەیان بە پەرەپێدانی هەوڵەکان کرد.
     پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی عێراقی رایگەیاند" کە "عەمار حەمەد خەڵەف" جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی، بەشداری لە کۆبوونەوە ساڵانەیەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا کردووە. 
     پەیامنێرمان راشیگەیاند "وەفدێكی بانكی نێودەوڵەتی لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گفتوگۆیان كرد، لەسەر ڕێگاكانی هاوكاری لەگەڵ عێراق، هەروەها بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی پێویست بۆ گەشەپێدانی كەرتە ئابوورییە جیاوازەكان بەتایبەت كەرتی بانكی. 
     ھەروەھا پەیامنێرمان ئاشکراشیکرد"وەفدەکەی عێراق لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکی و ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی باسیان لە مەلەفی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق کرد، هەروەها هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ پەرەپێدانی، کە بەشدارە لە زیادکردنی ڕێژەی گشتگیری دارایی.