بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای فیدراڵی فەرمانێکی دەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی خەرجکردنی ٧٠ ملیار دینار بۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەرکرد.
دادگای فیدراڵ لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاندووە، کە "دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە دەرکردنی فەرمانی ژمارە (٣١ / فیدراڵی/ ٢٠٢٢) کە بریتییە لە ڕاگرتنی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە تەرخانکراوە بۆ نوسینگەی سەرۆك وەزیران بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 226ی ساڵی 2022) ە کە بڕی (70 ملیار دینار)ە، تا یەكلاییكردنەوەی ئەو داوایەی لەبەردەمیدا تۆماركراوە بەژمارەی (228/فیدڕاڵ/2022) تا سەرڵماندنی درووستی بڕیاڕەکە .