بەغداد / INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی رێنمایی ئاراستەی وەزارەتەکان کرد سەبارەت بەگواستنەوەی راژەی فەرمانبەران .
وهزارهتهكه له راگهیهندراوێكدا كه کۆپیەکی دەست ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)کەوتووە ئاماژەی بەوەداوە کە " ئەمڕۆ" هەیام نعمەت مەحمود" وەزیری دارایی پێشوازی لە نوێنەری بەشێك لە فەرمانبەرانی بەشێک لە وەزارەتەكان کرد کە گواستراونەتەو، بەئامادەبوونی،بریکاری وەزارەت و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت.
لە میانی كۆبوونەوەکەدا ، وەزیری دارایی گوێی لەو فەرمانبەرانە گرت كە کێشەی موچەیان ھەیە بەھۆی گواستنەوەیان ، ئەویش لە ئەنجامی پەسەند نەکردنی یاسای بودجەی دارایی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٢.
بەپێی راگەیەندراوەکە ،وەزیری دارایی دووپاتی کردووەتەوە کە "دەرگای وەزارەت کراوەیە بۆ هەموو لایەک بۆ چارەسەرکردن و بەدواداچوونی کێشەکان تا ئەو جێگایەی کە پەیوەندی بە لێهاتوویی وەزارەتەکەوە هەیە و گوزارشت لە "تێگەیشتنێکی قووڵ لە داواکاری و پێداویستییە ڕەواکانیان دەکات.
راگەیەندراوەکە رونیشیكردەوە"کە پێشتر بەشی بودجە لەژێر نوسراوی ژمارە 28011 لە بەرواری 8/29/2022 پەیوەندی بە سەرجەم وەزارەتەكان كردوە سەبارەت بە پسپۆڕییە گواستراوەكان بە مەبەستی پێدانی ژمارە و بڕی ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتێكەوە بۆ وەزارەتێكی تر گواستراونەتەوە لەماوەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و تەرخانکردنەکانیان کە وەریدەگرن بۆ ئەو بەشانەی کە بۆیان دەگوازرێنەوە، کە پەیوەندی بە هەموو وەزارەتەکان ھەیە و پێویستە بە خێرایی ژمارەی فەرمانبەرە گواستراوەکان و بڕە پارەی تەرخانە داراییەکانیان بە زووترین کات بە رێکوپێکی پێشکەش بە بەشی بودجە بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە.