بەغداد – ا ه ع دەستەی نەزاهە، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی دیوانییە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەر دوو بەرێوەبەری ئێستا و پێشووی خانەنیشینی پارێزگای دیالە و حەوت فەرمانبەری ئەو بەرێوەبەرایەتیە دەركردبوو، دەشڵێت فەرمانی دەستگیركردنەكە دوای ئەوە هات كە تیمێكی سەر بە دەستەی نەزاهە ساختەكارییان لە 50 مامەڵەی خانەنشینیدا ئاشكرا كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی نەزاهە تەئكیدی كردەوە نوسینگەی لێكۆڵینەوە بەهاوكاری چەند لایەنێك فەرمانی دەستگیركردنیان دەرحەق بە هەر دوو بەرێوەبەری پێشوو و ئێستای بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی دیوانیە و چوار فەرمانبەری ئەو بەرێوەبەراتییە جێبەجێ كردووە و رەوانەی دادوەری لێكۆڵینەوە كراون و فەرمانی دەستبەسەركردنی بۆ دەركردوون. پێشتر تیمێكی دادوەری سەر بە لیژنەی نەهێشتنی بەرتیل لە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی پارێزگاكە لە بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی چەند حاڵەتێكی ساختەكاری لە 50 دۆسیەدا ئاشكرا كرد كە بەهۆیەوە زیاتر لە ملیارێك دینار لە داهاتی گشتی بەهەدەر درابوو.