بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لە سێدارەدانی بۆ (ئەمیری بەیتو لمال) لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەرکرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە"دادگای تاوانەكانی كەرخ سزای لەسێدارەدانی دەركردووە بۆ ئەو تیرۆریستە كە بەرپرسبوو لە دابەشكردنی موچەی مانگانە بەسەر ئەندامانی ڕێكخراوەكە و یەكێكبوە لە بەشداربووانی کردە تیرۆریستییەكانی دژی هێزە ئەمنییەکان.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكرد"دادگا بڕیاری خۆی به پشتبهستن به بڕگهكانی مادهی IV/1 و لهبهر رۆشنایی مادهی 2/1 له یاسای بهرهنگاربوونهوهی تیرۆر ژماره (13)ی ساڵی 2005 دهركردوە.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە