بەغداد/ INA
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە،مەراسیمی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ "د.عەبدوللەتیف ڕەشید "سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراو لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بەرێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا کە ژمارەیەک لەبەرپرس و سەرۆکی کوتلەکان ئامادەی بون پەسەوانی شەرفی بۆ ئەنجامدرا
پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەران "د.عەبدوللەتیف رەشید " ی بە سەرۆك كۆمار هەڵبژارد، دوای بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگ لە خولی دووەمی دەنگدان بۆ ئەو پۆستەی كە تیایدا كێبڕكێی توند لەگەڵ "د. بەرهەم ساڵح " بەڕێوەچوو ، بەئامادە بوونی 269 پەرلەمانتار .
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە