بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، خواستی عێراقی بۆ چەسپاندنی پەیوەندیی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا دووپاتکردەوە و ئاماژەشی بە گرینگی حکومەتی داهاتوو کرد بۆ درێژەدان بە دیالۆگی نیشتمانی لە ناوخۆ و دەرەوەی پەرلەمان.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی ، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، پێشوازی لە " ئەلینا رۆمانوسکی " باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.
لە كۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا لەسەر رێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات ، و گرنگی كاركردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە لە داهاتوودا.
بەپێی بەیاننامەكە ھەر لە میانی کۆبونەوەکەدا "سودانی " جەختیكردەوە لەسەر ویستی عێراق بۆ چەسپاندنی پەیوەندی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریكا بە بەهێزكردنی كاركردن لەسەر رێككەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی لە لایەنە ئابووری و پەروەردەیی و كولتووری و سیاسییە جیاوازەكانی و پرسەكانی رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش وهەوا، هەروەها هاوکاری ئەمنی لە بواری پێشکەشکردنی پشتیوانی و رێنمایی بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی ئاسایشی عێراق.
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ئاماژەی بە "پەرۆشی حکومەتی داهاتوو کرد بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەسەر ئاستی نیشتمانی لە ناوەوە و دەرەوەی پەرلەمان.
ھەروەک جەختی لە "هەوڵی بێوچانی خۆی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان.
ھەروەھا تائکیدی كردەوە لەسەر گرنگی بنیاتنانی پەیوەندی نێودەوڵەتی هاوسەنگ کە لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدابێت .
ھەروەک ئاماژەی بە "دروستكردنی پردی هاوكاری لەگەڵ گەلانی برا و دۆست لە ناوچەکە كردەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە "لە پشتیوانی حكوومەتی ئەمریكا بۆ عێراقێكی ئەمن و سەقامگیر و ئاوەدان و یەكگرتووی فیدراڵی و خاوەن سەروەری . ئامادەیی حكومەتی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەربڕی.
بالیۆزی ئەمریکا ستایشی قسەکانی "سودانی " کرد و جەختیکردەوە "لەسەر ویستی ئیدارەی ئەمریکا بۆ بەردەوامبوون لە هاوکاریکردن لەگەڵ عێراق بۆ شکستپێهێنانی پاشماوەکانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا ھاتوە کە باڵیۆزی ئهمریكا رایگەیاندوە "عێراق نوێنهرایهتی پێكهاتهیهكی جهوهری و ستراتیژی له ناوچهكهدا دهكات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات