بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق، رایگەیاند کە لە عێراق ئەگەری بارانبارینی دەستکرد هەیە، هاوکات هۆکارەکانی بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای لە وڵاتدا ئاشکراکرد.
"عامر جابری" وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: "عێراق روو بەرووی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمابۆتەوە، سەرەڕای کەم بوونەوەی کاریگەریی دابەزینی هەوای وەرزی کە کاریگەری لەسەر وڵات هەیە، وەک لەبەغدای پایتەخت ،دوێنی 38 پلە تۆمارکراوە ، سەرەرای ئەوەی کە لە پارێزگاکانی باشوور لە نێوان 37 بۆ 41 پلە تۆمارکراوە.
"جابری " راشیگەیاند " کە تا ئێستا هیچ راگەیەندراو و زانیارییهك له بهشی پێشبینی كهش ھەوا بڵاو نەکراوەتەوە ، سهبارهت به بوونی ھیچ شهپۆلێکی بارانبارین له ڕۆژانی داهاتوودا.
وتەبێژی کەشناسی عیراق،ئاماژەی بەوەشکرد"دابەزینی پلەکانی گەرما لە مانگی نۆڤەمبەرەوە دەست پێدەکات و بارانبارینی سووک بۆ مامناوەندە تا مانگی شوبات بەردەوام دەبێت، کە پێشبینی دەکەین لە سەرەتای مانگەوە گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا رووبدات، بەڵام تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک بەدی نەکراوە.
"جابری" ڕوونیشی كردەوە"كێشەی بەردەوامبوونی بەرزی پلەكانی گەرما دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك، لەوانە كەمی بارانبارین لە وەرزی ڕابردوو و ئەم وەرزەو ، وشكبوونی ڕووبارەكان و تێکچونی خاك، و نەبوونی پشتێنەی سەوزای کە ئەمەش یارمەتی گەرمبوون دەدات.
وتیشی"وڵاتانی کەنداو پەنایان بردۆتە بەر بارانبارینی دەستکرد،کەعێراقیش توانای ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوەیەی هەیە.
"جابری" لە درێژەی قسەكانیدا وتی"لیژنەیەک لەھەریەک لە وەزارەتەكانی سەرچاوەكانی ئاو و ژینگە و وەزارەتی كشتوكاڵ پێكهێنراون، کە پشتڕاستیان كردووەتەوە بارانی دەستكرد پێویستی بە ماوەیەكی دیاریكراو هەیە، و ئەو هەورانەی نزیكن لە هەڵگرتنی باران دەبێت بەجۆرێك بێت پرۆسەی باران بارین رووبدات لەوەرزی زستاندا.