به‌غدا ـINA
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌كاتی پێشوازیكردنی له‌باڵیۆزی رووسیا ئیلبرۆس كۆتراشیڤ له‌عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه‌عێراق له‌دژی جه‌نگ و سیاسه‌تی سه‌پاندنی ئابلۆقه‌ی ئابووریه چونكه گه‌لان به‌ئامانج ده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" وه‌زیری ده‌ره‌وه فوئاد حوسێن پێشوازی له‌باڵیۆزی رووسیا له‌عێراق ئیلبرۆس كۆتراشیڤ كرد و هه‌ردوولا باسیان له‌په‌یوه‌ندی دووقۆلی نێوان عێراق و رووسیایان كرد.
هه‌روه‌ها وتی" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه كه‌عێراق زۆری كێشتووه به‌هۆی كاره‌ساتی جه‌نگه‌كانه‌وه، بۆیه عێراق له‌دژی جه‌نگ و سیاسیه‌تی سه‌پاندنی ئابلۆپه‌ی ئابووریه چونكه گه‌لان به‌ئامانج ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ته‌كیدی كرده‌وه كه به‌رده‌وامی جه‌نگی له‌ئۆكراینا ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی زیاتر له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری سوته‌مه‌نی و وه‌زه و ئابووری كه‌هه‌ڵاوسان و هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك به‌دوایی خۆیدا ده‌هێنێت، به‌تایبه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگا مشه‌خۆره‌كان و وڵاتانی بێ نه‌وت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا كه‌عێراق به‌رێگای وڵاتانی هاوبه‌ندی عه‌ره‌بیه‌وه له‌ژێر چه‌تری كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای كردووه كه‌جه‌نگ له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا رابگیرێت و ده‌ست به‌دانوستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ئاشتی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی رووسیا له‌عێراق پێروزبایی خۆی ئاراسته كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردانی سه‌رۆك كۆمار و راسپارده‌كردنی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی كه‌داوا و پێداویستیه‌كانی گه‌لی عێراق دابین بكات له‌پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن.