بەغداد _INA
لە یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مەدرید میوانداریی بەرشلۆنەی كرد،لەكلاسیكۆی زەوی یانەی ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرشەلۆنەی ركابەرە سەرەكییەكەی بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا لە خولەكی 12دا كەریم بنزیما گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد، لە خولەكی 35دا فێدریكۆ ڤالڤێردی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید زیادكرد، گێمی یەكەم كۆتایی هات و ریاڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر هیچ گۆڵێك پێشكەوت.
لە خولەكی 83٨٣دا فێران تۆرێس بە تۆماركردنی تاكە گۆڵی یانەی بەرشەلۆنە گۆڵەكەی كەمكردەوە، لە خولەكی 90+2دا بەلێدانی سزا رۆدریگۆ گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی ریاڵ زیادكرد.