بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەكان وردەكارییەكانی كارەكانی پڕۆژەی ئاوی دوجەیلی ڕوونكردەوە، هاوكات ئاماژەیان بەوەدا كە پڕۆژەكە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خەڵكی قەزاكە و گوندەكانی دراوسێ.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : قۆناغی پێشكەوتووی كاركردن لە پرۆژەی ئاوی دوجەیل لە پارێزگای سەڵاحدین بەدیهاتووە، بە توانای دیزاینكردنی 4000 م3/كاتژمێر، ئاماژەی بەوەشكردووە لە پرۆژەی ئاوی دوجەیل لە پارێزگای سەڵاحەدین قۆناغی پێشكەوتووی كاركردن بەدەست هاتووە كە توانای دیزاینەكەی 4000 م3/كاتژمێرە و پڕۆژەكە بەشدار دەبێت لە پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی خەڵكی قەزاكە و گوندەكانی دراوسێ لە ئاوی خواردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : پڕۆژەكە پێكدێت لە چوار حەوزی نیشتنەوە، حەوزێكی پاشەكشەكردن، تانكییەكی زەوی، بینای پاڵنەری نزم و بەرز، فلتەر، ماددە كیمیاییەكان و وزە، هەروەها تۆڕێك لە هێڵەكان كە ئاوی پاك لە وێستگەی پەمپەوە دەگوازنەوە بۆ شوێنەكانی كۆگا بەرزەكان