نوسینگەی سودانی رەتیدەكاتەوە دزە بە زانیارەکان کرابێت سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو

سیاسی
  • 16-10-2022, 19:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران محەمەد شیا سودانی ئەو دزەپێكراوانەی ڕەتكردەوە كە زانیاری نادروستی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی تێدا بێت.
    نوسینگەی راگەیاندن لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاندووە : نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رەتیدەكاتەوە هەموو ئەو بڵاوكراوە و دزەپێنەكراوانەی جێی متمانە نین كە زانیاری نادروستیان تێدایە دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و كارەكەش وایە هێشتا لە پرۆسەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ هەموو هاوبەشە سیاسییەكان و چوارچێوە كۆمەڵایەتی و نیشتمانییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : داوا لە هەموو دەزگاكانی راگەیاندن دەكەین كە وریا بن لە گەیاندنی زانیاری و وریا بن لە بڵاوكردنەوەی هەر بڵاوكراوەیەكدا، بەتایبەتی لەم بارودۆخە ناسكەدا كە داوای یەكڕیزی دەكات و دەرگاكان بەڕووی هەواڵی نادروست و خراپەدا دابخرێن بە دووربوونەوە لە سەرچاوە ناباوەڕپێكراوەكان و پشت بەستن بە دەزگای میدیایی فەرمی و راسپێردراو.