سومۆ: بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس لەسەر بنەمای پێوەرە ئابوورییەكان و بە شێوەیەكی پیشەیی بوو

ئابوری
  • 16-10-2022, 18:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتیكردەوە كە بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس لەسەر بنەمای پێوەرە ئابوورییەكان و بە شێوەیەكی پیشەیی بووە.
    سۆمۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و روونیكردەوە : كە لە ژێر رۆشنایی ئەو پرسیارە رۆژنامەوانییانەی كە كۆمپانیاكەی پێدەگات سەبارەت بە ئەنجامەكانی ئۆپیك + بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا لە دوایین كۆبوونەوەی خۆیدا، ئەوكۆمپانیای سۆمۆ دووپاتی دەكاتەوە كە بڕیارەكانی ئۆپێك + لەسەر بنەمای خوێندنەوە و نیشاندەری ئابوورییە، بە شێوەیەكی بابەتیی پیشەیی بڕیارەكە بە كۆی دەنگ دەدرێت.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كۆدەنگییەكی تەواو لەنێوان وڵاتانی ئۆپیك + هەیە كە باشترین رێباز لە مامەڵەكردن لەگەڵ بارودۆخی بازاڕی نەوت لەم ماوەیەی ئێستادا، كە نادڵنیایی و نەبوونی روونی دیدگا زاڵە، رێبازێكی پێشوەختەیە، كە پاڵپشتی بازاڕ دەكات و سەقامگیری و ڕێنماییەكانی داهاتوو دابین دەكات كە پێویستت پێیانە، ئاماژەی بەوەشكردووە كە پەیوەندییەكی نزیك لە نێوان خواستی نەوت و گەشەی ئابووری جیهانیدا هەیە، یەكێكیان كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر ئەوی دیكە هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتەكەیدا سەبارەت بە ئاسۆی ئابووریی ئەم دواییەی جیهانی، پشتڕاستی كردەوە كە ئابووریی جیهانی بە رێژەیەكی زۆر گەورە لە لێواری پاشەكشەدایە، هەروەها ئەم پاشەكشەیە ئەگەر رووبدات، ئەوا دەبێت كەمكردنەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو، بۆیە بڕیاری ئەم دواییەی ئۆپێك پڵەس هات بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان بە دوو ملیۆن دۆلار بەرمیل لە ڕۆژێكدا و جیاوازی نییە لە بڕیارەكانی پێشووی لەڕووی پشتبەستن بە داتاكانی بازاڕ و گۆڕاوەكانی و جەختی لەوە كردەوە كە بڕیارەكە گرنگ و پێویست بوو بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی بازاڕ لە ژێر رۆشنایی خراپبوونی دۆخەكەدا.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە: كە عێراق لە دۆخی بازاڕ و پێداویستییەكانی وڵاتانی بەكاربەر و كەرتی پیشەسازی و گەشەپێدانی جیهانی تێدەگات، هەروەها لەگەڵ هاوبەشەكانی چاودێری هەموو گۆڕاوەكان دەكات بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی پێویست لە بازاڕەكانی نەوت و پاراستنی سەقامگیری و گەشەی جیهانی ئابوری.