هاتوچۆ: سەد هەزار دینار، غەرامە بەرامبەر شۆفێری تاكسی تایبەت دیاردەکات

ناوخۆ
  • 16-10-2022, 18:12
  • +A -A

    بەغدا - INA- ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ پشتڕاستی كردەوە كە هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی تایبەت كە وەك كرێ كاردەكەن (تەكسی) بە غەرامە دەیانگرێتەوە، لەوانە ئەوانەی سەر بە كۆمپانیاكانن، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بەڕێوەبەرەكەی تاریق روبەیعی ڕێنماییەكی دەركردووە سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی پایتەخت.
    عەمید زیاد قەیسی بەڕێوەبەری هاتووچۆی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەكە بە یەكسانی مامەڵە لەگەڵ هەمووان دەكات، هەروەها هەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بە پارەیەك كار بكات غەرامە دەكرێت، ئەم بابەتەش تایبەت دەگرێتەوە و ئۆتۆمبێلەكانی سەر بە كۆمپانیاكانی تایبەت بە گواستنەوە و تەكسی، ئاماژەی بە ئەو غەرامە سەپێنراوە بەهۆی سەرپێچی رێنماییەكان و بەیاننامەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ دەرچووە سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی كە (تەكسی) كاردەكەن بڕی (100) هەزار دینارە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ، لیوا تاریق روبەیعی ئاڕاستەی ڕێكخستنی هاتوچۆ و بەدواداچوونی جێبەجێكردنی یاسای هاتووچۆ، چاودێریكردنی سەرپێچییە جۆراوجۆرەكانی هاتوچۆ، و سەپاندنی غەرامە بەسەر سەرپێچیكاران لەلایەن بەڕێوەبەرانی بەغدا، كەرخ و روسافە.