بەغدا - INA
سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتی كردەوە كە كاتی ئەوەیە ناكۆكییەكان بخەنە لاوە و سەرقاڵی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە بین.
سەرچاوەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاندووە و گوتوویەتی : هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بە ناوی سەرۆك وەزیرانی دیاریكراوەوە قسە بكات تا وتەبێژی فەرمی هەڵدەبژێردرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : پەیامی ئێمە بۆ خەڵك ئەوەیە كە كۆببینەوە و جیا نابینەوە، ئاماژەی بەوەشدا : كە كاتی ئەوە هاتووە لاپەڕەیەكی نوێ بكەینەوە، جیاوازیەكان فڕێ بدەین، و سەرقاڵ بین بە ئەركی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە، نەك بە ململانێ و خراپ بەكارهێنان.