سودانی دڵنیایی دەداتە بلاسخارت لە ئامادەیی بۆ كاركردن بۆ پەیوەندییە هاوسەنگەكانی دەرەوە

سیاسی
  • 16-10-2022, 16:57
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ئامادەیی خۆی بۆ كاركردن بۆ پەیوەندیی هاوسەنگی دەرەكی لەگەڵ ژینگە ناوچەیی و نێودەوڵەتی دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و رایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ، ئەمڕۆ پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جێنین بلاسخارت كرد. ئاماژەی بەوەدا : كە كۆبوونەوەكە شاهیدی باسكردنی دۆخی سیاسی گشتی بوو لە وڵات و جەختی لەسەر بەهێزكردنی هاوكاری لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و بەهێزكردنی میكانیزمەكانی سیستەمی دیموكراسی لە عێراقدا كردەوە.
    ئەلسودانی جەختی لەوە كردەوە : بەرنامەی حكومەتەكەی تیشك دەخاتە سەر چارەسەركردنی كێشە خزمەتگوزارییەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، گوزارشت لە پەرۆشی حكومەتی داهاتوو بۆ گوێگرتن لە دەنگی گەنجان و ڕەچاوكردنی مەلەفی مافەكانی مرۆڤ و كەمینەكان، هەروەها ئامادەیی بۆ كاركردن بۆ پەیوەندییە دەرەكییە هاوسەنگەكان لەگەڵ دەوروبەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان كە سەروەری عێراق دەپارێزن.
    لای خۆیەوە بلاسخارت پیرۆزبایی لە سودانی كرد بە بۆنەی راسپێردراوی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، جەختیشی كردەوە لەسەر پشتگیریی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە خواستەكانی گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانیەوە بگونجێت.