هه‌ولێرـ INA
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/10/16 له ديدارێكدا له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له ماكسيم ڕوبين كونسوڵى گشتيى نوێى ڕووسيا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ برده‌وان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسيا ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها لاى خۆيه‌وه كونسولى گشتيى نوێى ڕووسيا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و ئاماژه‌ى به په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕووسيا كرد و هيواى خواست به پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بتوانێت په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا به‌ره‌وپێش ببات.
له ديداره‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كران.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە