سلێمانی ـINA
لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان رێککەوتن کرا لەسەر؛ کردنەوەی خوێندنگەیەکی تایبەت بە میوانداری و خزمەتگوزاری گەشتیاری لە سلێمانی.
نوسینگهی راگهیاندنی قوباد تاڵهبانی لهراگهیندراوێكدا كهكۆپیهك بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" لە کۆبوونەوەکەدا کە ئهمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لێکتێگەیشتن کرا کە پسپۆڕانی پاکستانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کاربکەن بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی پاکستان کرا و هەردوولا خواستی خۆیان دەربڕی کە پێکەوە کاربکەن لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکانیانی نێوانیان بەهێزتر بکەن.