بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی رافیدەین بەیاننامەیەكی سەبارەت بە دزینی پارە لە حسابی دەستەی گشتی باج بڵاوكردەوە، هاوكات پشتڕاستیكردەوە كە هیچ پارەیەك لە لقەكانی نەدزراوە.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : لە وەڵامی ئەوەی لەبارەی دزینی بڕە پارەیەك لە حسابی دەستەی گشتی باج لە بانكی رافیدەین بڵاودەكرێتەوە، پشتڕاستی دەكەینەوە كە بانكەكە پەیوەندی بە هیچ دەستكارییەك یان دزییەكەوە نییە كە باسی لێوە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەركی بانكەكە سنووردار بوو بە خەرجكردنی چەكەكانی دەستەی باجی گشتی لە لقەكانی دوای ئەوەی وردبینی لە رۆژی دەركردنیان لە كتێبە فەرمییەكانی نێوان بانك و دەسەڵاتەكەدا دەكرێت، ئاماژەی بەوەشدا : كە ئەوەی لەم دواییانەدا باسی لێوە دەكرێت یەكێكە لە لقەكانی پرسێكی پەیوەندیدار بە دەسەڵاتی گشتی باج و هەژمارە بانكیەكانیانەوە.
جەختیشی كردەوە : نەك دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە لقەكانی بانكەكە، ئاماژەی بەوەدا : كە پابەندە بەو میكانیزمانەی پەیوەندییان بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆرەوە هەیە، هەروەها تەواوی پرسەكە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە تاوتوێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : بانكەكە بەردەوامە لە هاوكاریكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان.