سەرۆك كۆمار و باڵوێزی ئێران لە بارەی تاوتۆی پەیوەندییەكانی دوو قۆڵی و هەماهەنگی و کاری هاوبەش نێوانیان کردەوە

سیاسی
  • 16-10-2022, 15:19
  • +A -A

    بەغدا- INA

    عەبدوڵەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار و محەمەد كازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە پەیوەندییەكانی دوو قۆڵی و هەماهەنگی هاوبەشیان تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار رایگەیاند لە راگەیەندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوووە كە ئەمڕۆ سەرۆك كۆمار، عەبدوڵەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق محەمەد كازم ئەلسادق كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان كرد، جەختیشیان لە گرنگی چەسپاندنی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ كردەوە.
    لای خۆیەوە محەمەد كازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێشنیازی كرد، پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق ، هیوای خواست بەختێكی باش و سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی نوێیدا لە كۆماری عێراقدا. 
    باڵیۆزی ئێران پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكەی دووپاتكردەوە.