هەولێرـ INA
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/10/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ ماتيو ماكفارلان فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى کۆبووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند لەم کۆبوونەوەیەدا دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا، دوا ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه تا له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش و نه‌هێشتنى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانيان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى. له‌مباره‌يه‌وه جه‌نه‌راڵ ماكفارلان پابه‌نديى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى به به‌رده‌واميى پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا دووپاتكرده‌وه و هه‌ردوولا هاريكاريى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌يان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به پێويست زانى.